٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە ئانۆ جەوهەر دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ـی کانوونی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی لە ئانۆ جەوهەر عەبدۆکا، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن کرد بۆ کۆچی دوایی مامی، هونەرمەندی ناسراوی کوردستان، زوهێر عەبدولمەسیح.

ڕۆژی یەکشەممە 21ـی کانووی یەکەمی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا کە ئاراستەی وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی کردووە جەختی کردووەتەوە "زوهێر عەبدولمەسیح، ئەکتەر و دەرهێنەرێکی نیشتمانپەروەری دیاری کوردستان بوو کە خزمەتێکی زۆری سینەما و دراما و شانۆی کوردی کردووە" .

دەقی پرسەنامەی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

بەڕێز ئانۆ جەوهەر عەبدۆکا ، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن

بۆ کۆچی دوایی مامی بەڕێزتان ، هونەرمەندی ناسراوی کوردستان، زوهێر عەبدولمەسیح پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.

زوهێر عەبدولمەسیح ئەکتەر و دەرهێنەرێکی نیشتمانپەروەری دیاری کوردستان بوو کە خزمەتێکی زۆری سینەما و دراما و شانۆی کوردی کردووە.

خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

2025/12/21

هەواڵی پەیوەندیدار