بریکاری ئاوه‌دانكردنه‌وه بۆ KDP: ساڵی نوێ پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی گرینگی ڕێگەوبان جێبەجێ دەکرێت

هه‌ولێر-KDP.info- بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن بۆ ڕێگەوبان دەڵێ، بەرنامە هەیە کە ڕێگەی ئاكرێ بەرەو مەفرەقی ڕوڤییا چاکبکرێتەوە دەشڵێ، بەرنامەش هەیە لە داهاتوودا لە مەفرەقی ڕوڤییەوە بۆ شێخانیش ئەو بەشانەی ڕێگەکە کە دوو سایدە و هەبووە چاک بکرێن و باری ڕێگەوبانەکە با‌ش بکرێت.
د. ئاگرین عه‌بدوڵڵا، بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن بۆ ڕێگەوبان، تایبەت بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دوا و گوتی، "بەرنامە هەیە ڕێگەی ئاكرێ بەرەو مەفرەقی ڕوڤییا چاکبکرێتەوە، کە لە ئێستادا دوو سایدێک هەیە ئەو دوو سایدا ئەبگرێت بکرێت و بارودۆخی هەردوو سایدەکە با‌ش بکرێت.
بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه دەشڵێ، ''بەرنامەش هەیە لە داهاتوودا و ئومێد دەکەین لە مەفرەقی ڕوڤییەوە بۆ شێخانیش ئەو بەشانەی ڕێگەکە لە دوو سایدە هەبووەکە بارودۆخیان خراپە چاک بکرێن و باری ڕێگەوبانەکە با‌ش بکرێت.
قائید میرۆ




