ڕاگەێنراوی وەزارەتی ناوخۆ پهیوهست به زیانی لافاوەکانی 24 کاتژمیری ڕابردوو

ھەولێر-KDP.info- ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکانی سەر بە وەزارەتی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، دوایین دۆخی زیانەکانی لافاوەکانی 24 کاتژمیری ڕابردوو بڵاوکردەوە و دەڵێت، دوو کەس گیانیان لەدەست داوە و کەسێکیش بێسەروشوێنە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی تەکیەی و شۆڕش، ڕێژەی دابارینی باران بەشێوەیەکی زۆر بەلێزمە بووە لە ماوەی چوار کاتژمێر لە بووەتە هۆی دروستبوونی لافاوێکی بەهێز لەو ناوچانە.
ڕاگەێنراوی فەرمی: زیانە سەرەتاییەکانیش بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی کوردستان بەمشێوەیەن:
1. دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
2. کەسێک لە ناو لافاوەکە بووە و تووشی تەنگەنەفەسی بووە، بارودۆخی ناجێگیرە.
3. یەک کەس بێسەروشوێنە.
4. دەیان ئۆتۆمبیل ئاو بردوویەتی و زیانیان پێکەوتووە.
5. چەندها گەڕەک و ماڵ ئاو چووتە ماڵەکانیان.
6. چەندەها دووکان و کۆگا ئاو چووەتە ناویان.
7. ڕێگە سەرەکییەکانی سلێمانی- چەمچەماڵ و کەرکوک – چەمچەماڵ داخراون و بە سەدان کەس لە خاڵی پشکنینەکان گیریان خواردووە.
8. کارەبا لە قەزای چەمچەماڵ بڕاوە و هێلەکانی ئەنتەرنێت کێشەیان تێکەوتووە.




