پارێزگاری دھۆک: پێویستە ئەمڕۆ بەدەنگی خۆمان پشتگیری لە دەستکەوتەکان بکەین

دھۆک-KDP.info- پارێزگاری دھۆک دەڵێت، پێویستە ئەمڕۆ بەشدارییەکی کارا لە ھەڵبژاردن ھەبیت و بەدەنگی خۆمان پشتگیری و پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی خۆمان بکەین.
دکتۆر عەلی تەتەر ، پارێزگاری دھۆک دوای دەنگدان لە پارێزگای دھۆک بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، دەنگدان جگە لە ماف ئەرکە، لەبەر ئەوەی گرینگی ئەو ھەڵبژاردنە زۆرە و بەداخەوە چەندە دژایەتی خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەکرێت و مافی ئێمە دەخۆن و دژایەتی دەستکەوتەکانی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.
دکتۆر عەلی تەتەر گوتیشی، ھیوادارین بەشداری کارا ھەبێت و دەنگ بەو کەسانە بدەین کە بتوانن بەرگریی لە ماف و دەستکەوت بکەن کە بەقوربانی ھەزاران شەھید بەدەست ھاتووە، بۆیە جگە لەوەی ئەرک و مافە ئەمە ویژدان و ئەخلاقە، بۆیە چوار ساڵ جارێک ئەو زەحمەتە بکێشین بە دەنگێک پشتگیری لەو دەستکەوتانە بکەین.
بڵند ئیبراھیم




