٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڤیان سلێمان: دەڤەری بادینان قەڵای زەردی پارتییە

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دھۆک دەڵێت، پارتی حزبی ملیۆنییە و پێشبینی دەکەین لە ھەڵبژاردنی ئەمجارە دەنگی پارتی زۆر زیاد بکات.

د. ڤیان سلێمان، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، پارتی حزبی ملیۆنییە، ھەر بە حزبی یەکەمیش دەمینێتەوە، ئێمە پێشنبی دەکەین لە ھەڵبژاردنی مانگی داھاتووی پەرلەمانی عێراقدا، لیستی ٢٧٥ی پارتی زۆرترین دەنگ بەدەست بھێنێت و ژمارەی دەنگەکانی پارتی بگاتە زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگ، سەرکەوتنی پارتی و بە یەکەم مانەوەشی بۆ ئەو خزمەتەی پارتی دەگەڕێتەوە کە پێشکەشی خەڵکی کوردستان دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، خەڵکی کوردستان ھۆشیارە و کارەکانی پارتی دەبینن چۆن خزمەتی ھاووڵاتییانی کوردستان دەکات، کەم نین ئەو پڕۆژە و خزمەتانەی لە سنووری دھۆک و زاخۆ پێشکەشی ھاووڵاتییان کراون، خەڵکی ئێمە شایستەی خزمەتی زیاترە و تا پارتی بەھێزتر بێت، زیاتر خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکات.

لەبارەی دەنگەکانی پارتی لە سنووری دھۆک و زاخۆ، بە ڕاشکاوی د. ڤیان سلێمان گوتی: دەڤەری بادینان قەڵای زەردی پارتییە و ھەر بە زەردییش دەمێنێتەوە، دھۆک و زاخۆ بە بانکی دەنگی پارتی ناسراون، لە ھەڵبژاردنەکانی ڕابردووشدا دیاربوو پارتی چەندە متمانەی لەلای ھاووڵاتییانەوە ھەیە، ئەمجارەش چاوەڕێی دەنگی زیاتر و متمانەی دەنگدەرانی دھۆکین بۆ لیستی ٢٧٥ی پارتی، لەبەر ئەوە پێشبینی دەکەین و دڵخۆشین دەنگی پارتی لە ڕابردوو زیاتر دەبێت.

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار