نەوزاد ھادی بۆ گواستنەوەی ئەزموونی خزمەتکردنی ھەرێمی کوردستان بۆ سنوورەکە لیستی ٢٧٥ ھەڵبژێرن

نەینەوا-KDP.info- بەئامادەبوونی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە نەینەوا کۆبوونەوەیەکی جەماوەری فراوان بەڕێوەچوو، لە وتارێکیشیدا نەوزاد ھادی، داوای کرد ھەموو لایەک ھەوڵبدەن بۆ سەرخستنی لیستی ٢٧٥ـی پارتی بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەزموونی خزمەتکردنی ھەرێمی کوردستان بگوازرێتەوە بۆ ئەو سنوورە.
ئەمڕۆ شەممە ١١ی١٠ی٢٠٢٥، بەسەرپەرشتی نەوزاد ھادی، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەینەوا و یاریدەدەرانی مەکتەبی ڕێکخستن کۆبوونەوەیەکی فراوانی جەماوەری بەڕێوەچوو.
لە وتارێکدا نەوزاد ھادی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە نەینەوا داوای کرد ھەموو لایەک بەیەکەوە ھەوڵبدەن بۆ سەرخستنی لیستی ٢٧٥ـی پارتی بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەزموونی خزمەتکردنی ھەرێمی کوردستان بگوازرێتەوە بۆ ئەو سنوورە.
پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری پارێزگای نەینەوا بەردەوامە لە ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن بە مەبەستی سەرخستنی لیستی ٢٧٥ـی پارتی دیموکراتی کوردستان.






