٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری هەولێر: ئەمڕۆ و سبەی دەست بەدابەشکردنی نەوت ده‌كرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ و سبەی دەست بەدابەشکردنی نەوت دەکەن، سەرەتا پرۆسەکەش لەناوچە شاخاوییەکانەوە دەستپێ دەکات و دواتر ناو شار.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا کردووە و ئەمڕۆ و سبەی دەست بەدابەشکردنی نەوت دەکەن، پرۆسەکە سەرەتا لەناوچە شاخاوییەکانەوە دەستپێ دەکات و دواتر ناو شار.

گوتیشی: ئێمە لە سنووری پارێزگای هەولێر هەموو ئامادەکارییەکمان لەرێگەی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان کردووە، هەروەها خشتەیەک دروست کراوە کە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە نەوت دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا سیستەمێک تەواو دەکەن، کە هەموو هاووڵاتیان دەبنە خاوەنی کارتێکی ئەلیکترۆنی بۆ وەرگرتنی نەوت و غاز، کە دەکرێت لە داهاتوودا بۆ کۆبۆنی بەنزینیش کاری پێبکەن. ئەمەش دەبێتە ئاسانکاریی بۆ هاووڵاتیان 

هەواڵی پەیوەندیدار