٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زاگرۆس فەتاح بۆ KDP: مەسروور بارزانی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ شاکار دەخوڵقێنێت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- زاگرۆس فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، مەسروور بارزانی، لەناو دڵی پیلانەکان، لەناو شەپۆلی قەیرانەکان، لە گەرمەی پاڵەپەستۆ و فشارەکان، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ شاکار دەخوڵقێنێت و چرای گەشانەوە و پێشکەوتنی کوردستان ڕووناکتر دەکاتەوە.

زاگرۆس فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، تایبه‌ت به‌ كاروانی ئاوه‌دانیی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دوا و گوتی، سەرەڕای ئاستەنگ و قەیرانە ناوخۆیی و دەرەکییەکان، کاروانی ئاوەدانی و پێشکەوتنی کوردستان لەسەر دەستی بەڕێز مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوامە.

زاگرۆس فەتاح گوتیشی، هەرچەندە لەمپەرەکان زیاتر بوون، بەڵام ئیرادەی خزمەتکردن و ئاوەدانی گەورەتر بوو، مەسروور بارزانی، لەناو دڵی پیلانەکان، لەناو شەپۆلی قەیرانەکان، لە گەرمەی پاڵەپەستۆ و فشارەکان، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ شاکار دەخوڵقێنێت و چرای گەشانەوە و پێشکەوتنی کوردستان ڕوناکتر دەکاتەوە.

دەشڵێ، نەخشاندنی تابلۆی ئاوەدانی ئاسان نەبوو، سەرەڕای هەموو تەحەدداکان کۆکردنەوەی رەنگ و سیمبول و هێماکان، لە چوارچێوەی دیمەنێکی وەهادا بۆخۆی شاکارە، هونەرێک کە دەکرێت هەموو کوردێک شانازی پێوە بکات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار