٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كەسایەتیی ئایینی و مامۆستایانی گوتاربێژ: هەمووان ستایشی ڕۆڵی سەرۆك بارزانی دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- كوردستان ئەزموونێكی جێی ستایشی ژیانە لە ڕووی پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و چاودێرانی جیهانی هەمیشە بە سەرنجەوە باسی ئەم دۆخەی كوردستان دەكەن لە ناوچەیەكی پڕ لە كێشەی تایفی و مەزهەبی و ئایینیدا، كەچی لە هەرێمی كوردستاندا هەرگیز كەس خۆی بە كەمینە نەزانیوە و لەسەر هەر ئایین و نەتەوەیەک بن، هەمان مافیان پارێزراوە. مامۆستایانی ئایینی دەڵێت، نهێنییەكەی بۆ فەلسەفەی ڕێبازی بارزانی دەگەڕێتەوە.

بۆ ساڵیادی ۱٦ی ئاب و (۷۹)مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە دایکبوونی (سەرۆک بارزانی)، مەلا ڕەعد نووری ئۆمەربەبلی، مامۆستایی ئایینی، بۆ ئەو ساڵیادە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دوا و گوتی، "ئەو هەموو زوڵم و ستەمەی لە گەلی كورد كراوە، بە ئەنفال و كیمیاباران و ئیستاش قووتی گەلی كوردستان دەبڕن، پارتی نەوەک ڕووبەڕووی وەستاوەتەوە، نەیهێشتووە كاریگەری لەسەر ئاساییشی كۆمەڵایەتی بكات، پارتی جگە لەوەی ئامانجی بەدەستهێنانی مافی گەلی كوردە، هەموو كارێكیشی بۆ پاراستنی ئایین و پێكەوەژیان كردووە كە شوناسی گەلەكەمانە بە هەموو نەتەوە و ئایینەكانەوە، هەموو ئەو نەتەوە و ئایینە جیاوازانەی لە كوردستان دەژین ستایشی ڕۆڵی سەرۆك بارزانی دەكەن كە بە ئاسوودەیی و ئازادی دەژین.

هەر تایبەت بە ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی، شێخ ئیبراهیم بەرزنجی، كەسایەتیی ئایینی و نیشتمانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "ئێمە كاتێك تەماشای بەرنامەی پارتی و لایەنەكانی تر دەكەین، زۆر جیاوازن. پارتی سەقامگیری و پاراستنی قەوارەی كوردستان و پێكەوەژیان  و پێكەوە قەبووڵكردن و ڕەتكردنەوەی توندڕەوی لە بەرمانەی كارەكانیەتی و جێبەجێیان دەكات، پارتی ڕووبەڕووی هەموو ئەو پلانانە دەبێتەوە كە كار لەسەر زیانگەیاندن بە هەرێمەكەمان دەكات، ئەمانە پێمان دەڵێت، پارتی زەروریەتی كوردستانە".

 

عەزیز ڕەسووڵ

هەواڵی پەیوەندیدار