٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆنسوڵی ڕووسیای فیدراڵ پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مه‌كسیم ڕووبین، كۆنسوڵی گشتی ڕووسیای فیدراڵ له‌ هه‌ولێر، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و سه‌ركردایه‌تی و هه‌موو ئه‌ندامان كرد.

دەقی پەیامەکەیەی كۆنسوڵی گشتی ڕووسیای فیدراڵ له‌ هه‌ولێر:

بۆ: بەڕێز مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

كۆنسوڵگه‌ری گشتی ڕووسیای فیدراڵ له‌ هه‌ولێر به‌وپه‌ڕی ڕێز و خۆشحاڵییه‌وه‌ به‌ بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی و هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌كات.

پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ درێژایی مێژوودا ڕێگه‌یه‌كی پڕ له‌ كه‌ندوكۆسپی بڕیوه‌ له‌ پێناو به‌ده‌ست هێنانی مافی گه‌لی كورد و به‌رقه‌راربوونی ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ هه‌رێمی كوردستان - عێراق.

له‌م یاده‌ پڕشكۆیه‌دا كۆنسوڵگه‌ری گشتی ڕووسیای فیدراڵ به‌ ڕێز و پێزانینه‌وه‌ ڕۆڵی مێژوویی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ژیانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا ده‌ڕوانێت و كار و هه‌وڵه‌كانی له‌ پێناوته‌بایی و یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌یی له‌نێو ته‌واوی پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا به‌رز ده‌نرخێنێت.

له‌ سایه‌ی كار و چالاكی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان ڕووسیای فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان - عێراق په‌ره‌سه‌ندنێكی به‌رچاویان به‌خۆوه‌ بینیوه‌ و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌ داهاتووشدا ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ به‌هێزتر و پته‌وتر ده‌بن.

 

مه‌كسیم ڕووبین

كۆنسوڵی گشتی ڕووسیای فیدراڵ له‌ هه‌ولێر

هەواڵی پەیوەندیدار