نووسینگەی سەرۆکوەزیران: 80٪ی فەرمانبەرانی مەدەنیی سلێمانی لە هەژماری من تۆمارکراون

ھەولێر-KDP.info- جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، 80٪ـی فەرمانبەرانی مەدەنی لە سلێمانی له "هەژماری من" تۆمارکراون و پرۆسەکە خێراتر دەکەن.
عەزیز ئەحمەد لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، "نزیکەی 80٪ـی فەرمانبەرانی مەدەنی لە پارێزگای سلێمانی لە هەژماری من تۆمارکراون." دەشڵێت، "پرۆسەی ڕادەستکردنەوەی کارتەکان، دانانی ATM و بە دیجیتاڵیکردن" خێراتر دەکەین.
بەگوێرەی نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەی ژمارە 13ـی چوارشەممە 2023-08-02 بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری، بڕیاری پڕۆژەی 'هەژماری من' دراوە.
بە گوێرەی تیمی هەژماری من، تاوەکو ئێستا سەرووی 800 هەزار فەرمانبەر لە پڕۆژەکە تۆمارکراون.




