٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگار بۆ KDP: زۆربه‌ی زۆری تابلۆكانی هه‌ولێر كراونه‌ته‌ زمانی كوردی

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد، هه‌موو تابلۆكانی هه‌ولێر كراونه‌ته‌ زمانی كوردی. ده‌شڵێ، بڕانده‌ جیهانییه‌كان و كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانیش تابلۆکانیان كردووەته‌ كوردی.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، له‌گه‌ڵ بڕیاری حكوومه‌ت بۆ گۆڕینی تابلۆی شوێنه‌ گشتییه‌كان و نووسینی تابلۆكان به‌ زمانی كوردی، له‌ سنووری هه‌ولێر ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌كه‌ كراوه‌، ده‌توانم بڵێم هه‌مووی یان زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری تابلۆكان به‌ كوردی نووسراون، مه‌گه‌ر لێره‌ و له‌وێ له‌ شوێنی لاچەپ تابلۆ هەبێت کوردی نەبێت، ئه‌ویش لیژنه‌كانمان به‌رده‌وام چاودێری ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ببینن ڕێكاری یاسایی ده‌گرنه‌ به‌ر.

پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی، بابه‌تی تابلۆ په‌یوه‌ندی به‌ چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی حكوومه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌ و پۆلێن كراون، به‌شێكیان سه‌ر بە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گه‌شتوگوزار و به‌شێكیشیان سەر بە قایمقامیه‌تن، هەروەها به‌شێكی دیكه‌شیان ده‌كه‌ونه‌ چوارچێوه‌ی ده‌سەڵاتی شاره‌وانی و كۆمپانیاكانەوە.

ئومێد خۆشناو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، پێویسته‌ هه‌موو شوێنێك به‌ زمانی كوردی له‌سه‌ری بنووسرێت، له‌ هه‌ولێر تابلۆی بڕانده‌ جیهانییه‌كان، كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی و شوێنی زۆر بەناوبانگ هه‌ن، هه‌مووی به‌ كوردی له‌سه‌ریان نووسراوه‌ و پابه‌ندی بڕیاری حكوومه‌تن.

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار