٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆتایی ئەمساڵ کێشەی کەمئاوی لە قوشتەپە و بێستانە و زیاتر لە ٦٠ گوندی سنوورەکە چارەسەر دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- کارکردن لە پڕۆژەی ستراتیژیی و گرنگی ئاوی قوشتەپە و گوندەکانی دەوروبەری لە سنووری پارێزگای ھەولێر بەردەوامە، کە لە ٢٠٢٤.٩.١٧، لەلایەن ڕێزدار مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەکە بە گوژمەی ( ١٨٩ ملیار و ٦٧٠ ملیۆن دینار) دانرا، لە ئێستاشدا ٦٠٪ـی کارەکانی تەواوبووە و بڕیارە پێش کۆتایی ئەمساڵ تەواو بکرێت.

پڕۆژەکە، یەکێکە لە پڕۆژە گەورە و ستراتیژییەکانی شاری ھەولێر و سەرچاوەی ئاوەکەی لە زێی بچووک دابین دەکرێت و لە سێ وێستگەی سەرەکی پێکدێت، وێستگەی سەرەکیی لە قەشقە و خەزانی بانەبۆران کە کۆگەیەکی ناوەندییە و کۆگەی کانی بزرە، ڕۆژانە ٣ ھەزار و ٣٠٠ مەتر سێجا ئاو لە ڕووبارەکە وەردەگرێت، توانای بەرھەمھێنانی ٣ ھەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێنی ھەیە بەگوێرەی ستانداردە عێراقی و جیھانییەکان، نزیکەی ٤٠ کلیۆمەتر بۆڕیی کاربۆن ستیل درێژیی بۆڕییەکەیە، ھەروەھا ٢٥١ کیلۆمەتر بۆڕیی پۆلی ئەپیلین ((HDPE بۆ دابەشکردنی ئاو بۆ ناو قوشتەپە و شارەدێی بێستانە و گوندەکان.

بە تەواوبوونی کێشەی کەمئاوی لە قوشتەپە و بێستانە و زیاتر لە ٦٠ گوندی سنوورەکە بە تەواوەتی چارەسەر دەبێت و دەبێتە ھۆی بووژانەوە و ئاوەدانیی ئەو گوندانە و بەردەوامی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ئەو سنوورە فراوانەی دەوروبەری شاری ھەولێر.

هەواڵی پەیوەندیدار