سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگریى ئیستۆنیا كۆبووه‌وه

ھەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/7/16 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له به‌ڕێز هانۆ پێڤكور، وه‌زیرى به‌رگریى ئیستۆنیا و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به‌ڕێزان شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆك و وه‌زیری كاروبارى پێشمه‌رگه و سوپاسالارى پێشمه‌رگه ئاماده‌ى بوون، په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیستۆنیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تى له بوارى هاریكاریى ئه‌منى و به‌رگریدا و ڕۆڵى ئیستۆنیا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشدا، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى بۆ پشتگیری و یارمه‌تییه‌كانى ئیستۆنیا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆردا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌ییى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به هاریكاریى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ ئیستۆنیا نیشان دا.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز وه‌زیرى به‌رگریى ئیستۆنیا، وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه له خواستی وڵاته‌كه‌ى بۆ فراوانکردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و پەرەپێدانی هاریكاریى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، ستایش و پێزانینى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له تێكشکاندنى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆردا ده‌ربڕى.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى سووریا، دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.






