پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە زیاتر لە 2 ملیۆن هاووڵاتی

هەولێر-KDP.info- وهزارهتی كارهبای حكوومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند، زیاتر لە دو ملیۆن هاووڵاتی و 544 هەزار هاوبەش ئێستا سومەندن لە کارەبای 24 کاتژمێری، هەرروەها، زیاتر لە دوو ههزار و 100 مۆلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە و تا کۆتایی ساڵی 2026یش، حکوومەتی هەرێم لە پلانیدایە زیاتر لە حهوت ههزار مۆلیدە بکوژێنێتەوە.
وهزارهتی كارهبای حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئهمڕۆ چوارشهممه له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردووه، خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی گەیشتنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن هاووڵاتی، کە دەکاتە نزیکەی 30%ـی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕوناکی.
ئاماژهی بهوهشكردوه، دوابەدوای ئەو فراوانبونە، زۆرینەی هاووڵاتییان لەسەر ئاستی شارەکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی دەستیان دەگات بە کارەبای 24 کاتژمێری و فراوانبونەکەش تەواوی هەردوو بازنەی 150 مەتری لە هەولێر و 60 مەتری لە سلێمانی دەگرێتەوە، ئەو دەستکەوتە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو دابینکردنی کارەبایەکی بەردەوام و هەرزانتر لەپاڵ ژینگەیەکی پاکتر لە هەرێمی کوردستان.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، زیاتر لە دوو ملیۆن هاووڵاتی و 544 هەزار هاوبەش ئێستا سومەندن لە کارەبای 24 کاتژمێری، هەرروەها، زیاتر لە 2,100 مۆلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە و تا کۆتایی ساڵی 2026یش، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدایە زیاتر لە 7,000 مۆلیدە بکوژێنێتەوە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان مانگی پێشووتر ڕایگەیاندبوو، کە هاووڵاتییان کەمترین پارەی کارەبایان دابوو لە پسوڵەکانی مانگی پێنج، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ نرخە نوێیەکان کەوا بۆ پاراستنی خێزانە کەمدەرامەتەکان و هاندانی هاووڵاتییان بۆ بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی کارەباوە دانراون، لەژێر نرخە نوێیەکاندا، 80%ـی هاووڵاتییان پارەیەکی کەمتر دەدەن بە کارەبا بە بەراورد بەو پارەیەی دەیاندا بە هەردوو کارەبای نیشتیمانی و کارەبای مۆلیدە گازوایلەکان.
مانگی تشرینی دوەمی 2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، "پڕۆژەی ڕوناکی" ڕاگەیاند بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026. لە 14ـی ئایاریش، ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری پەسەندکردنی پڕۆژەکەی دەرکرد.
وهزارهتی كارهبا دهڵێت، تاوەکو کۆتایی 2025 سەنتەری هەر چوار پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە کارەبای 24 کاتژمێریان پێدەگات.




