٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھیوا ئەحمەد مستەفا: ھاوڕابووین لە کەرکووک کاری بەیەکەوەیی ئەنجام بدەین

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، سەردانی مەکتەبی سیاسیی کەرکووک - سەلاحەدینی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانیان کرد، لە دانیشتنەکەی نێوانیاندا جەخت لە گرنگی تەبایی نێوان ھەموو پێکھاتەکان و حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان کرایەوە.

ئەمڕۆ ٣٠-٦-٢٠٢٥، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک بە سەرۆکایەتی ھیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی کەرکووک - سەڵاحەدینی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان کرد و لەلایەن ئاسۆ مامەند، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی کەرکووک - سەلاحەدینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێشوازیان لێکرا.

لە دانیشتنەکەدا جەخت لە گرنگی تەبایی نێوان ھەموو پێکھاتەکان و حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان کرایەوە لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا، ھەردوولا ھاوڕابوون کە لە داھاتوودا گرنگە ھەوڵبدەن کاری بە یەکەوەیی ئەنجام بدەن لەسەر بابەتە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان و پەرە بە پەیوەندیەکانیان بدەن.

لەم سەردانەدا تاوتوێی ئەو گۆڕانکاریە خێرایانەی ناوچەکە کرا بەشێوەیەکی گشتی و سەرنجی زیاتر خرایە سەر شاری کەرکووک بەتایبەتی، وە تیشک خرایە سەر ھەستیاری پێکھاتەی شاری کەرکووک کە پێویستی بە مامەڵەیەکی تایبەت و ھەستیار ھەیە لەپێناو فەراھەمکردنی بەرژەوەندیە باڵاکانی کوردستانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار