٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هیندستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info - ئەمڕۆ یەکشەممە 6/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بریجیش کۆمار، کونسوڵی گشتیی هیندستان لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.

کونسوڵی گشتیی هیندستان، خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە، بە تایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و بازرگانی و تەندروستیدا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، دۆخی ڕەوەندی هیندستانی لە هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا و لەمبارەیەوە کونسوڵی گشتیی هیندستان سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ ئاسانکاری و هاریکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار