٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی دامەزراوەی ڤێزت کوردستان ڕادەگەیەنرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دامەزراوەی 'ڤێزت کوردستان' ڕادەگەیەنرێت. 

ئەمڕۆ سێشەممە، 10-06-2025، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دامەزراوەی 'ڤێزت کوردستان' کە تایبەتە بە کەرتی گەشتوگوزار، بە شێوەیەکی فەرمی ڕادەگەیەنرێت. 

ڤێزت کوردستان، دامەزراوەیەکی ناحکوومەتییە و ماوەی زیاتر لە ساڵیکە دامەزراوە، لە چوارچێوەی کەرتی گەشتوگوزار کار دەکات و مەبەست لێی نیشاندانی شوێنە سرووشتییەکانی کوردستانە بە جیهان."

هەواڵی پەیوەندیدار