٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت پێشوازیی لە نووسەر فوئاد مەجید میسری كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ فوئاد مەجید میسری، نووسەر و ڕووناکبیر، کۆبووەوە. ھەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی بزاڤی کولتووری، ئەدەبی و ھونەری لە کوردستان کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە فوئاد مەجید میسری، نووسەر و ڕووناکبیری ناسراوی کورد کرد.

لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی بزاڤی کولتووری و ئەدەبی و ھونەری لە کوردستان و پشتیوانیکردنی نووسەران و ڕووناکبیران کرا، بۆ ئەوەی بتوانن پەرە بە داھێنانەکانیان بدەن تا زیاتر ڕۆڵی کارا و ئەرێنی خۆیان لە پێشخستنی زمان و ئەدەب و کولتووری کوردیدا بگێڕن.

هەواڵی پەیوەندیدار