وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هۆكاری دابه‌زینی نرخی به‌رهه‌می ناوخۆ بۆ KDP ئاشكرا دەكات

هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، هۆكاری دابه‌زینی نرخی به‌رهه‌می ناوخۆی بۆ زۆریی به‌رهه‌م گه‌ڕانده‌وه و ده‌ڵێ، ئه‌وه‌نده به‌رهه‌می ناوخۆ هه‌یه له ئێستادا هاورده‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌كرێت.
هیوا عه‌لی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، ساڵانه له‌گه‌ڵ پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می ناوخۆ به‌پێی رۆژژمێری كیشتوكاڵی، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو به‌شێك له به‌رهه‌می بیانی قه‌ده‌غه ده‌كات و به‌شێكی دیكه‌یان باجیان ده‌خاته سه‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێكی به‌رهه‌می ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، به‌ڵام هه‌رزانیی نرخی به‌رهه‌می ناوخۆ به‌شێكی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌مساڵ زیاد له پێداویستیی بازاڕ چه‌ند به‌رهه‌مێك پێگه‌یشتووه، كاتێك به‌رهه‌مێك له پێداویستیی بازاڕ زیاتر بێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخه‌كه‌ی ده‌كات و هه‌رزان ده‌بێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ گوتیشی، به دیاریكراوی ئه‌مساڵ به‌رهه‌می خه‌یار و كولەکە زۆر چێندراوه له‌لایه‌ن جووتیاران و زۆر له پێداویستیی ناوخۆ زیاتره، هه‌رچه‌نده رۆژانه هه‌زاران تۆن هه‌نارده‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش ده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆی زۆریی به‌رهه‌مه‌كه له بازاڕدا نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه.
عه‌لی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، رۆژژمێری كشتوكاڵ وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت و له ئێستادا ئێمه له سه‌ره‌تای وه‌رزی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می ناوخۆین له میوه و به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌ش، بێگومان له به‌رامبه‌ر پێگه‌یشتنی هه‌ر به‌رهه‌مێكی ناوخۆ، هاورده‌كردنی به‌رهه‌می بیانی قه‌ده‌غه ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆ به‌بازاڕ بكرێت.
قائید میرۆ




