کورد نەژاد بۆ KDP: پێگەی هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی جیاواز و بەرز دایە

ههولێر-KDP.info- حوسێن کورد نەژاد، بەرپرسی پرۆگرامی تۆێژینەوەی ئابووری ئەنیستیتوی تۆێژینەوە و گەشەپێدان- کوردستان، پهیوهست به سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەمەریکا گوتی، سەفەری نۆینەرانی کورد، بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا، سیاسەتێکی پرۆئەکتیڤی ئاست بەرزی دێپلۆماتیکە لە ئاستی جیهانیدا.
حوسێن کورد نەژاد، بەرپرسی پرۆگرامی تۆێژینەوەی ئابووری ئەنیستیتوی تۆێژینەوە و گەشەپێدان- کوردستان، بۆ ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "لە کاتێکدا کە سیستەمی جیهانی لە گۆڕان دایە، لەو گۆڕانەدا وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیش سیاسەتی خۆیان بۆ چەندین دەیەی داهاتوو دادەڕێژن و بەو سیاسەتانە پێگە و جێگەی خۆیان لە ڕیزبەندییەکانی جیهانیدا دیار دەکەن، لەو کەشەدا سەفەری نۆینەرانی کورد، بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا، سیاسەتێکی پرۆئەکتیڤی ئاست بەرزی دێپلۆماتیکە لە ئاستی جیهانیدا.
کورد نەژاد گوتیشی، "پێگەی ژیۆپۆلیتیکی کورد بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی بە بەروارد لەگەڵ هەموو مێژووی کوردستان لە ئاستێکی جیاواز و بەرز دایە. بەو ڕوانگەیەوە، ئەگەر بێتوو لە ئیدارەدانی کاروباری ناوخۆیی بە گشتی، و بە تایبەت لە ئیدارەی ئابوورییشدا، خۆمان زیاتر ماندوو بکەین و سەرکەوتووتر بین ئەوا ئاسۆی داهاتوومان لەچاو جاران زۆر ڕوونتر دەبێت. بۆیە لەو قۆناغە گرینگ و هەستیارەدا پاراستن و پێشخستنی هاودەنگی و یەکگرتوویی ناوخۆیی ئەرکی گشتی هەموومانە.




