سه‌لیم ئه‌سعه‌د خۆشه‌وی: هه‌بوونی سه‌رۆك بارزانی له‌ناو شۆڕش وزه‌ی پێ دەبه‌خشین

هه‌ولێر -KDP.info- فه‌رمانده‌یه‌كی شۆڕشی ئەیلوول، هه‌بوونی سه‌رۆك بارزانی له‌ناو شۆڕش بە سەرچاوەی وزه دەزانێت و ده‌شڵێ "شانازی به ناوی پێشمه‌رگه‌وه ده‌كه‌ین، چونكه سه‌رۆك ده‌ڵێ من پێشمه‌رگه‌م."
سه‌لیم ئه‌سعه‌د خۆشه‌وی "فه‌رمانده‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "ساڵی 1962 ئێمه له به‌ره‌ی بادینان بووین، سه‌رۆك بارزانی چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی كرده شان، ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی سه‌رۆك بارزانی له‌وكاته‌وه ده‌ستی پێ كرد، هه‌بوونی سه‌رۆك بارزانی له ناو شۆڕش وزه‌ی زیاتری به پێشمه‌رگه به‌خشی، هه‌ر شوێنێك یان هه‌ر سه‌نگه‌رێگی پێشمه‌رگایه‌تی، سه‌رۆك بارزانی سه‌رپه‌رشتی كردبێت، یانیش نزیك بووبێت له‌و سه‌نگه‌ره، پێشمه‌رگه هه‌ستی كردووه چیایه‌كی گه‌وره‌ی له پشته، چونكه له‌ڕووی مه‌عنەویه‌وه هه‌بوونی سه‌رۆك بارزانی هێزێكی زۆری به ئێمه ده‌به‌خشی."
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول گوتیشی" ئه‌گه‌ر له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی سه‌رۆك وردببینەوە ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌بێت، هه‌بوونی سه‌رۆكێكی پێشمه‌رگه ببووه هه‌وێنی به‌رده‌وامی له شۆڕش، سه‌ره‌ڕای هاوكاریكردنی بارزانی نه‌مر، سه‌رۆك زۆر له ئه‌ركه‌كانی شۆڕشی به‌ڕێوه ده‌برد، به‌داخه‌وه كۆچی ناوه‌ختی شه‌هید ئیدریس بارزانی زیاتر ئه‌ركی سه‌رۆك بارزانی قورس كرد، چونكه هه‌موو كاروباره‌كانی حزب و پێشمه‌رگه و ئاواره‌ی له ئه‌ستۆ گرت."
سه‌لیم ئه‌سعه‌د خۆشه‌وی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "دوای 63 ساڵ له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی، ئێستاش ئێمه له‌ناو خه‌ڵك ده‌ڵێین پێشمه‌رگه‌ین، چونكه سه‌رۆكێك بڵێ من پێشمه‌رگه‌م ئه‌وه گه‌وره‌ترین ناوه بۆ ئێمه‌مانان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، پێشمه‌رگه‌ش مانا و مه‌غزای خۆی هه‌یه، پێشمه‌رگه واته شۆڕشگێڕ و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خه‌بات تا به‌ده‌ستهێنانی هه‌موو ئامانجه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان.
ئه‌مڕۆ هه‌موو تاكێك شانازی به ناوی پێشمه‌رگه‌وه ده‌كات و شانازیش به‌خۆمانه‌وه ده‌كه‌ین، سه‌رۆك پێشمه‌رگه‌یه و ئێمه‌ش هه‌ر پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و سه‌رۆكه‌ین."
قائید میرۆ




