سەرۆکی حکوومەت پێشوازیی لە سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمانان کرد

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان کۆبوونەوە، ھاوکات ھەردوولا جەختیان لە پێویستیی پاراستنی ئاشتی و ئارامی و بەھێزکردنی گیانی پێکەوەژیان و برایەتی لە نێوان گەلانی ناوچەکە کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٦ـی ئایاری ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
ھاوکات ھەردوولا جەختیان لە پێویستیی پاراستنی ئاشتی وئارامی و سەقامگیری و بەھێزکردنی گیانی بەیەکەوەژیان و تەبایی و برایەتی لەنێوان گەلان و پێکھاتەکانی ناوچەکەدا کردەوە.





