٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فراکسیۆنی پارتی رەزامەندی بۆ دەیان پڕۆژە لە ناوچە کوردستانییەکان وەرگرتووە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- سەرۆکی لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکان لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە ھاوکاریی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە مووسڵ و نوێنەرانی پارتی لە ئەنجوومەن و ئیدارەی خۆجێیی مووسڵ، رەزامەندی بۆ ئەنجامدانی دەیان پڕۆژە وەرگرتووە، کە بەشێکی زۆریان ئێستا لە بواری جێبەجێکردندان.

شێروان دووبەردانی، سەرۆکی لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکان لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، لە ناوچە کوردستانییەکان رەزامەندیمان بۆ ژمارەیەکی زۆر پڕۆژە وەرگرتووە لە ھەموو سێکتەرەکاندا بە ھەماھەنگکی لەگەڵ مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ و بەرپرسان و ئەندامانی پارتی لە ئەنجوومەن و حکوومەتی
خۆجێیی مووسڵ، بۆیە پڕۆژەکان لە ناوچە کوردستانییەکان لە سنووری پارێزگای مووسڵ دەستیان پێکردووە، وەکو پڕۆژەی رێگا سەرەکییەکان و رێگای ناوخۆیی و پڕۆژەی ئاو و کارەبا و بنکەی تەندروستی و ئەوەی پێویست بێت بۆیان ئەنجام دەدرێت لە حەمدانیە و بەرتلە و شێخان و زێلکان و قەسرۆک و زوممار و ھەموو ناوچەکانی دیکەش.

دووبەردانی بۆ KDP گوتیشی، لە باشیک پڕۆژە جێبەجێ کراون لەگەڵ دروستکردنی بنکەیەکی تەندروستی لە گوندی دووبەردان و هەروەها دروستکردنی شەقامێک بۆ دێر مارمەتی لەسەر چیای مەقلوب، بۆیە پڕۆژەی زۆر ئەنجام دراون لە ھەموو بوارەکاندا، ئەوەش بە ھەوڵی ئێمە لە پەرلەمانی عێراق و لە ئەنجوومەن و ئیدارەی پارێزگای مووسڵ و بەردەوامیش دەبین لە ھەر شوێنێک پێویست بکات کار بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە دەکەین، چونکە ئێمە نوێنەری خەڵکین و پێویستە خزمەتی خەڵک بکەین.

دەشڵێت، جگە لەوانە چەند نەخۆشخانەیەک دروست دەکرێن، کە بریتین لە نەخۆشخانەی زوممار و فایدە و شێخان و مەخموور و گوێڕ و رەزامەندیی زۆرینەیان تەواو بووە و بەشێکی بودجەشی بۆ تەرخان کراوە، بۆیە ئێمە کار دەکەین بۆ ئەوەی ئەو نەخۆشخانانەش دروست بکرێن و بکەونە خزمەت ھاووڵاتیانی ئەو سنوورانەوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار