٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

‎شاندی ھەرێم و بەغدا لەگەڵ شاندێکی کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی نەوت لە ھەولێر کۆبوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ھەردوو شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق لە ھەولێر لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی نەوت کۆبوونەوە و تاوتوێی ھەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستانیان کرد.

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٠ـی نیسانی ٢٠٢٥، ھەردوو شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق لە ھەولێر لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی نەوت کۆبوونەوە."

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کارو چالاکیەکانی کۆمپانیاکانی وەبەرھێنی نەوت کرا، ھەردوولا پرسی دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت تاوتوێ کرد.

لە بەرانبەردا گوێ لە بیروڕای کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی نەوت لەم ڕووەدا گیرا.

هەواڵی پەیوەندیدار