٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی چاکسازیی تورکمان سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد

سەرچاوە: KDP.info

بارزان-KDP. info- پارتی چاکسازیی تورکمان، سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد و دەڵێن، سەردانەکەیان بۆ دەربڕینی رێز و پێزانینی بێپایانیان بووە بۆ ڕۆحی پاک و بەرزەفڕی بارزانیی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە لەیاد، کە هەموو ژیانیان لە پێناو کورد و کوردستان تەرخان کردبوو.

پارتی چاکسازیی تورکمان، لە پەیامێکدا ڕایانگەیاند، دوێنێ بە سەرۆکایەتیی عەبدولقادر بازرگان، سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان و ئامادەبوونی مونا نەبی قەهوچی، جێگری سەرۆکی پارت و ئەندامانی سەرکردایەتی و ژمارەیەکی زۆری کادر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی چاکسازیی تورکمان، سەردانی مەزاری سەرکردەی شۆڕشگێڕ و رابەری میللەت و ژەنەڕاڵی چیاکان بارزانیی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە لەیادمان کرد.

پارتی ناوبراو لە پەیامەکەدا ئەوەش دەخەنە ڕوو، سەردانی پارتێکی سیاسی لە پێکهاتەی تورکمان، بۆ دەربڕینی رێز و پێزانینی بێپایانمان بوو بۆ ڕۆحی پاک و بەرزەفڕی بارزانیی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە لەیاد، کە هەموو ژیانیان لە پێناو کورد و کوردستان و رێگەی رزگاریخوازی گەلەکەمان و پێکەوەژیانی یٔاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان تەرخان کردبوو.

لە کۆتایی پەیامەکەشدا دەڵێن، هەزاران دروود و سڵاو بۆ ڕۆحی بەرزەفڕی سەرکردە بارزانیی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە لەیاد و گشت شەهیدانی رێگەی رزگاریی گەلی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار