٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی ٦٦ ساڵه‌ى دەرچوونی ڕۆژنامەی خە‌بات دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی بە بۆنەی ٦٦ ساڵەی  بە ئاشکرا دەرچوونی ڕۆژنامەی خەبات پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و، تەواوی کادر و نووسەر و کارمەندانی ئەم ڕۆژنامە دێرینە دەکات.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.

لە یادی ٦٦ ساڵەی بە ئاشکرا دەرچوونی یەکەم ژمارەی (ڕۆژنامەی خەبات)دا، گەرمترین پیرۆزبایی و سڵاومان پێشکەش بە سەرنووسەر و، تەواوی کادر و نووسەر و کارمەندانی ئەم ڕۆژنامە دێرینە دەکەین.

ڕۆژنامەی خەبات بۆتە گەوھەرێکی پڕشنگدار لە مێژووی ڕۆژنامەوانیی کوردیدا. ئەم چرایە، بە درێژایی مێژووی خۆی، ڕێگەی بیری ئازاد و ھەستی نەتەوەییمانی بە وشە ڕۆشن کردووەتەوە و لە سەختترین ھەلومەرجیشدا، نەسرەوتووانە بەرگری لە ناسنامەی خۆی کردووە.

لەم بۆنە شکۆدارەدا، جارێکی دیکە پشتگیری تەواوی خۆمان بۆ بەردەوامی خەبات دووپات دەکەینەوە. ھیوادارین وەک چۆن تا ئێستا لە ئاستی ناوبانگ و شکۆی مێژوو و ڕابردوویدا بووە، لەمەودواش بەرەو لووتکەی زیاتری سەرکەوتن ھەنگاو بنێت.

ھەزاران سڵاو و وەفا بۆ گیانی پاکی ھەموو ئەو تێکۆشەر، نووسەر و ڕۆژنامەنووسانەی کە لە سەنگەری (ڕۆژنامەی خەبات)ەوە، شەونخوونییان کێشاوە و بێوچان لە خزمەتی گەشەپێدانی ڕۆژنامەوانیی کوردی و پشتیوانیکردنی مافە ڕەواکانی گەلەکەماندا بوون.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان  

٤ی نیسانی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار