٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

میسر.. یادی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز کرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

میسر-KDP.info- بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی، نووسینگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە، بە ئامادەبوونی چەندان کەسایەتیی سیاسی، دیپلۆماتکار، ئەکادیمی، ڕۆژنامەنووس و قوتابی، ئێوارە ئاهەنگ و ئیفتاری ڕێکخست.

شێرکۆ حەبیب، بەرپرسی نووسینگەی پارتی لە میسر، وێڕای سوپاس و بەخێرهاتی ئامادەبووان، ئاماژەی بەوە کرد "نەورۆز بە واتای (ڕۆژی نوێ) دێت و سەرەتای جوانترین وەرزە، کە ئەویش وەرزی بەهارە و لەم وەرزەدا کوردستان بەرگی سروشتی ڕەنگاو ڕەنگ دەپۆشێت. لەگەڵ بۆنی گوڵ و گوڵزاری سروشتی، و ئەو جەژنە مانای ئازادییە، نەهێشتنی دیکتاتۆرییەت، بینای دیموکراسی و ئازادیی بیروڕا. ئێمە ئیلهامی لێ وەردەگرین بۆ ماناکانی مرۆڤایەتی و ژیان."

شێرکۆ حەبیب، لە درێژەی گوتەکەیدا گوتی، "ئێمە کار بۆ بڵاوکردنەوەی گیانی خۆشەویستی و لێبوردەیی و بەها باڵاکان و ڕەتکردنەوەی ڕق و کینە و توندوتیژی دەکەین، بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی لە سەربنەماکانی ئاشتی و برایەتی و پێکەوەژیان. کار دەکەین بۆ چارەکردنی ناکۆکییەکان بە ڕۆحێکی بەرزی نەتەوەیی و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی و عێراقێکی فیدراڵی و دیموکراسی.

بەرپرسی نووسینگەی پارتی لە میسر دووپاتی کردەوە، "پارتی دیموکراتی کوردستان کار بۆ لێبوردەیی و برایەتی لە نێوان هەموو عێراقییەکاندا دەکات، هەر لە دامەزراندنیەوە لە 16ی ئابی 1946ەوە بە سەرکردایەتی باوکی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی کورد، مەلا مستەفا بارزانی نەمر خەبات بۆ ئەو ئامانجانە ده‌كات، ئێستاش هه‌رێمی کوردستان بووەتە دوورگەیەک لە سەقامگیری و دیموکراسی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە ژێر رێنمایەکانی سەرۆک بارزانی."

هەواڵی پەیوەندیدار