٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئومێد سەباح: سبەی کۆبوونەوەکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێدەکەن

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمشەو شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و سبەی سێشەممە کۆبوونەوەکان دەستپێدەکات بەمەبەستی دووبارە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان.

ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند: بە مەبەستی دووبارە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان، لەسەر پێشنیاری حکوومەتی ھەرێم شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق گەیشتە ھەولێر.

سەرۆکی دیوان ڕاشیگەیاند: شاندەکە پێکھاتوون لە بریکاری وەزارەتی نەوت و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ئابووری و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باکوور و بەڕێوەبەری گشتی یاسایی و بەڕێوەبەری گشتی بە بازاڕکردنی نەوت و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی گرێبەستە نەوتییەکان و بەڕێوەبەری نووسینگەی بریکار بۆ کاروباری دەرھێنانی نەوت و جێگری بەڕێوەبەری کاروباری پەیوەندییەکان .

ئومێد سەباح گوتیشی: بڕیاروایە سبەی سێشەممە لە ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەسەر پرسی ھەناردەکردنەوەی نەوت لە نێوان ھەردوولا ئەنجام بدرێت.

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەش دا کە ئەم کۆبوونەوەیە لەسەر داوای حکوومەتی ھەرێم بووە سەبارەت بەم پرسە و تێیدا ڕێکار میکانیزمەکانی دووبارە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان تاوتوێ بکرێن و پرسەکە یەکلایی بکرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار