نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا کۆبووەوە

میونشن-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ شەممە 2025/2/15 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە درێژه‌ى چالاكییه‌كانیدا له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ بەڕێز دیک شۆڤ، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، چۆنیه‌تیى پته‌وكردنى هاریکاریی هاوبەش لە بوارە جیاکاندا تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها بیروڕا له‌باره‌ى پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکه‌وه، به‌تایبه‌تى دۆخى سووریا ئاڵوگۆڕ كرا.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، جەختی لەسەر گرنگیی هاوبەشی لەگەڵ هۆڵەندا کردەوە و ستایشی ڕۆڵی هۆڵەندای لە چوارچێوەی هاوپەیمانیه‌تیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پشتگیریی بەردەوامی لە ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە و بەهێزکردنی تواناکانیان، کرد.
لاى خۆیەوە به‌ڕێز سەرۆکوەزیران دیک شۆڤ، ئامادەییی هۆڵەندای بۆ بەردەوامیی پشتگیریی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ئاماژەی بە خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی هاوکاریی هاوبەش به‌تایبه‌تى له بوارى ئاسایش و ئابووریدا، کرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، خرانه به‌ر باس.




