"سبه‌ی دیداری جزیری له ده‌ڤه‌ری بارزان به‌ڕێوه‌ده‌چێت"

بارزان -KDP.info- بڕیاره سبه‌ی (ڕۆژی پێنج شه‌ممه) یه‌كه‌م دیداری جزیری له ده‌ڤه‌ری برزان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆشنبیری و هونه‌ری بارزانیش ده‌ڵێ "ده‌مانه‌وێ ساڵانه دیداری هاوشێوه ئه‌نجام بدرێت."
حه‌سه‌ن بابه‌كر عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆشنبیری و هونه‌ری بارزان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "بە مه‌بەستی زیاتر خزمه‌تكردنی ئه‌ده‌بیاتی كوردی، سبه‌ی له بارزان دیداری جزیری له‌ژێر ناوی (جزیری و بارزان دوو فێرگه و یه‌ك عیرفان) به‌ڕێوه ده‌چێت و ڕۆشنبیران و ئه‌ده‌بدۆستان به‌شداری دیداره‌كه ده‌كه‌ن."
به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیری و هونه‌ری بارزان ده‌شڵێت "دیداره‌كه له‌ژێر چاودێری نووسینگه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی و به پاڵپشتی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان ئه‌نجام ده‌درێت کە له دوو پانێل‌دا شه‌ش بابه‌ت پێشكه‌ش به ئاماده‌بوانی دەكرێن."
ناوبراو گۆتیشی"ئامانج له سازدانی دیداره‌كه هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه، به‌تایبه‌تی بۆ گه‌نجانی ئێستا و ناساندنی دنیای عیرفانییه‌تە به‌شێوه‌ی كرداری و عیرافانییه‌ت لای مه‌لای جزیری."
حه‌سه‌ن بابه‌كر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد "ده‌مانه‌وێ ساڵانه دیداری هاوشێوه بۆ زیاتر ناسینی كه‌ڵە پیاوانی وه‌ك جزیری بكرێت، چونكه ئه‌وان خزمه‌تێكی به‌رچاویان پێشكه‌ش به میلله‌ته‌كه‌مان كردووه، جزیری له ڕووی عیرفانه‌وه له بارزان نزیك بووه."
قائید میرۆ




