٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیاندراوێک لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیانی پارتی

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک -KDP.info- مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیانی پارتی بەبۆنەی دەنگدان بە پڕۆژە یاسای ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی بەعسی ھەڵوەشاوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان.

ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ھەڵوەشاوەی سەرکردایەتیی بەعس، کە تایبەتە بە گەڕانەوەی زەوی و زار بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان بە گرنگ و پڕ بایەخ دەزانین، ئەم ھەنگاوە ھەنگاوێکی گرنگە بۆ گەڕانەوەی ماف بۆ خاوەن ماف، چونکە ماوەیەکی زۆرە زوڵم لە کورد دەکرێت بەتایبەت لە بابەتی داگیرکردنی زەوی و زار.

جێگەی خۆیەتی سوپاسی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و فراکسیۆنە کوردستانییەکان و سەرجەم ئەو لایانەنە بکەین کە ڕۆڵیان ھەبووە تێپەڕاندن و پەسندکردنی ئەم پڕۆژە یاسایە.

ئومێد دەخوازین، ئەم ھەنگاوە، ببێتە ھۆکاری چاککردنەوەی ھەموو ئەو ھەڵانەی دژی ئیرادە و مافی گەلەکەمان کراوە بە درێژایی مێژوو کراوە، پێویستە ئەم ھەنگاوانە بەردەوامیان ھەبێت، بۆ ئەوەی لە ھیچ شوێنێک ماف لە خاوەن ماف زەوت نەکرێت.

 

مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار