٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی لەگەڵ شازادەی جێنشینی ئوردن کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

داڤۆس-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شازادەی جێنشێنی ئوردن کۆبوونەوە و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە ھەموو بوارەکاندا کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٢ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ حوسێن بن عەبدوڵڵا، شازادەی جێنشینی ئوردن کۆبووەوە.

شازادەی جێنشینی ئوردن، ئاماژەی بە پەیوەندیی دۆستانە و لە مێژینەی نێوان ھەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردنی کرد و ئامادەیی تەواوی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە ھەموو بوارەکاندا دەربڕی.

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامیی ئوردن و شا عەبدوڵڵای کرد کە لە قۆناغە جیاکاندا پشتگیریی ھەرێمی کوردستانیان کردووە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی سووریا تاوتوێ کرا و جەخت لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی و مافی گشت پێکھاتەکانی ئەو وڵاتە کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار