سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم، كۆبوونه‌وه

به‌غدا-KDP.info- هه‌ر لە بەغدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/1/13 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ بەڕێز موسەننا ئه‌لسامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کۆبووەوە.
هەردوولا دۆخی سیاسیی وڵات و چۆنیه‌تیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ كرد، بە شێوەیەک کە یارمەتیی سەقامگیریی عێراق بدات و کاری هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌کان پەرە پێبدات.
هەردوولا تیشکیان خسته سه‌ر هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای بودجه و جەختیان لەسەر پێویستیی پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق و دەستەبەرکردنی یەکسانی لە نێوانیاندا کردەوە، بە شێوەیەک کە پێکەوەژیانی ئاشتییانە بەهێز بکات و گیانى دادپەروەری وه‌ک لە دەستووری عێراقدا هاتووە، بەرجەستە بکات.
لە ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس لە دۆخی ناوچه‌كه کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی به‌رپرسیاریه‌تیی هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى و هاریكاریى هه‌موو هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى كرده‌وه.




