سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له كونسوڵی گشتیى نوێى ئێران كرد

ھەولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/12/24 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فه‌رامه‌رز ئه‌سه‌دى، كونسوڵى گشتیى نوێى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له هه‌ولێر، پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ‌كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى نوێى ئێران، وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵیى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى، دووپاتى كرده‌وه كه كۆمارى ئیسلامیى ئێران به بایه‌خ و گرنگییه‌كى زۆره‌وه له په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا، نیشان دا.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.




