له زاخۆ مۆڵه‌ت به ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌درێت

زاخۆ-KDP.info- لە زاخۆ حه‌وت پڕۆژه مۆڵەتیان وه‌رگرتووه و له ڕۆژانی داهاتوو مۆڵه‌ت به چوار پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی دیش ده‌درێت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی ئیداره‌كه‌ش ده‌ڵێ "ئه‌مساڵ زیاتر وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی گه‌شتوگوزار كراوه".
جگه‌رخوین تاهر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی زاخۆ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "ئه‌مساڵ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ مۆڵه‌ت به حه‌وت پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان دراوە کە بە به‌سه‌رمایه‌ی 27 ملیۆن دۆلار جیبه‌جێ ده‌كرێن، له چه‌ند ڕۆژی داهاتووش مۆڵه‌ت به چوار پڕۆژه‌ی نوێ به سه‌رمایه‌ی حه‌وت ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار دەدرێت، واته پڕۆژه‌كانی ئه‌مساڵ مۆڵه‌تیان پێده‌درێت ده‌بنه 11 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 35 ملیۆن 300 هه‌زار دۆلار".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی زاخۆ ده‌شڵێت "ئه‌و پڕۆژانه‌ی ئه‌مساڵ مۆله‌تیان پێدراوه شه‌ش پڕۆژەی گه‌شتیاری و دووی بازرگانی و دووی وه‌رزشین، یه‌كێكیش بازرگانییه.
جگه‌رخوین تاهر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "ئه‌مساڵ زیاتر گرینگی به كه‌رتی گه‌شتوگوزار دراوه له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، چونكه ده‌مانه‌وێ ژێرخانی گه‌شتوگوزار له ئیداره‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ین و هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌ك بۆ گەشتیار ده‌سته‌به‌ربکەین، چونكه دوای بەئیداره‌بوونی زاخۆ ژماره‌ی گه‌شتیار زۆر زیادی كردووه و پێویستی به گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتیارییه.
قائید میرۆ




