٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (حەمەخان ئەحمەد گوڵپی) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (حەمەخان ئەحمەد گوڵپی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی.

بۆ ماڵباتی بەڕێزان (مامۆستا ڕەفیق، کاک جەعفەر، کاک بەرزان، کاک ھێمن)

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی باوکی خوالێخۆشبووتان (حەمەخان ئەحمەد گوڵپی)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین، ھیوادارین ئەمە دوا ناخۆشی و کۆستتان بێت.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

 ۱۱ی دیسێمبەری ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار