٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ جێنشین و سەرۆک وەزیرانی بەحرەین کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەحرەین-KDP.info-  ئەمڕۆ سێشەممە 10ی کانوونی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ بەحرەین، لە شاری مەنامە، لەگەڵ میر سەلمان بن حەمەد ئال خەلیفە، جێنشین و سەرۆک وەزیرانی بەحرەین کۆبووەوە.

 

لە کۆبوونەوەدا، برەودان بە پەیوەندییەکانی شانشینی بەحرەین لەگەڵ هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی کردنەوەی کونسوڵخانەی بەحرەین لە هەرێمی کوردستان و دەستپێکردنەوەی گەشتی ڕاستەوخۆی مەنامە - هەولێر لە داهاتوودا تاووتوێ کرا.

جێنشین و سەرۆک وەزیرانی بەحرەین، خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ بەحرەین دەربڕی و ئامادەییی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نیشان دا.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی بەحرەینی کرد و خواستی پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنەی لە بوارەکانی جێی بەرژەوەندیی هاوبەش، بە تایبەتی بنیاتنانی ژێرخان و چاکسازیی دارایی و بانکی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان دووپات کردەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بیروڕا لەبارەی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی سووریا و ناوچەکە بە گشتی ئاڵوگۆڕ کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار