٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومەت چوار ملیار دیناری بۆ زانكۆیی ڕاپەڕین خەرج كرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر‌-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندیی لەسەر تەرخانكردنی زیاتر لە چوار ملیار دینار دا بۆ دروستكردنی باڵەخانەی كۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكان لە زانكۆی ڕاپەڕین.

زانكۆی ڕاپەڕین بڵاوی كردەوە كە "فەرمانگەی پلاندانان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان، بەنووسراوی فەرمی ژمارە 14355 لە 27ی 10ی 2024، ڕەزامەندیی دروستكردنی باڵەخانەی كۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكانی لە كەمپەسی قەڵادزێی زانكۆی ڕاپەڕین، ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری كردووە."

بەگوێرەی بڵاوكراوەی زانكۆی ڕاپەڕین، باڵەخانەی كۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكان لە كەمپەسی قەڵادزێ، بە بڕی چوار ملیار و 690 ملیۆن دینار دەخرێتە واری جێبەجێكردنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار