٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دلێر حەمە کەریم: لیستى ١٩٠ لە هەڵەبجە سەرکەوتنى گەورە بەدەست دێنێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەڵەبجە-KDP.info-  بانگەشەى هەڵبژاردنى ئارام و شارستانى پارتى لە هەڵەبجە دەستى پێ کردووە، بەرپرسى لقى پارتى دەڵێ: هاووڵاتییان ڕوو لە بارەگاکانى پارتییمان دەکەن و بەڵێنى پشتیوانى بۆ لیستى ١٩٠ دووپات دەکەنەوە.

دلێر حەمە کەریم، بەرپرسى لقى ١٢ـى پارتى لە پارێزگاى هەڵەبجە بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: ئێمە لە پارێزگاى هەڵەبجە بەپێی ڕێنماییەکانى لیژنەى باڵاى هەڵبژاردنەکانى پارتییمان، دەستمان بە بانگەشەى هەڵبژاردن کردووە، خاڵکى خۆشەویستى هەڵەبجە، هەورامان، شارەزوور و پێنجوێن بە ڕووى بانگەشەى ئارامى و ئاوەدانىی پارتییەوە دێن. 

دلێر حەمە کەریم دەڵێ: خەڵکى هەڵەبجە، هەورامان و شارەزوور دەزانن  تەنیا پارتی دەتوانێت خزمەتیان بکات، هەموو حزبەکانى تر لێرە دەسەڵاتدار بوون بەڵام چیان بۆ هەڵەبجەییەکان کردووە؟ ئێمە بەڵێن دەدەین: تاکو ئێستا چییمان بۆ کردبن پاش ٢٠-١٠ زۆر زیاتریشیان بۆ دەکرێت، هەڵەبجە دەکەینە شارێکى مۆدێرن. 

 

بەرپرسى لقى ١٢ى پارتى دەڵێ: هاووڵاتییانى هەڵەبجە شاهیدى ئەوەن هەر پڕۆژەیەکى گرینگ لە هەڵەبجە جێبەجێ کرابێ، لە ساڵى ١٩٩٢ەوە  پارتى و بەرپرسانى ئێمە کردوویانە، لە ڕاکێشانى ئاوى سەرچاوەى زەڵم بۆ هەڵەبجە و پڕۆژەکانى گەڕەکى شارەوانى، سایلۆ، ڕێگا و پردى تووەقووت و چەندان پڕۆژەى گرینگى تر لە کەرتى تەندروستى و پەروەردە و ڕێگاوبان. 

گوتیشى: پارتى سەرکەوتنێک بەدەست دەهێنێت لە هەڵەبجە یار و نەیار سەرسام دەکات، ٢٠-١٠ وەڵامى ئەو دەمەدرێژییەى شۆفڵەکان دەدەینەوە کە ئاڵاى پارتیمان و کوردستان، لەگەڵ پۆستەرى کاندیدانمان لێدەکەنەوە و دەیدڕێنن.

دەربارەی سنوورى پێنجوێن و سەیدسادق و شارەزووریش گوتی: هاووڵاتییان، لە لایەنگر و ئەندامانى پارتیمان و دەنگدەرانى خۆڵەمێشى و لایەنەکانى تریش ڕوو لە بارەگاکانى پارتى دەکەن و بەڵێن دەدەن دەنگیان بۆ لیستى ١٩٠ی پارتی بێت بۆ ئەوەی شارەکانیان لەو دۆخە خراپەی تێیدان ڕزگاریان ببێت. 

 

عەزیز ڕەسووڵ

هەواڵی پەیوەندیدار