٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت، زیاتر لە 16 ملیار دینار بۆ دهۆک خەرج دەکات

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بڕی زیاتر لە 16 ملیار دۆلار ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی دیکەی خزمەتگوزاریدا لە سنووری پارێزگای دهۆک، بۆ پێشخستنی کەرتی تەندروستیش فەرمانی لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە ملیارێک دینار داوە.

عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بەردەوامی جێبەجێکردنی کارنامەی حکوومەت، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی ژمارەیەک لە پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگای دهۆک ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی 16 ملیار و 196 ملیۆن دینارداوە، کە پڕۆژەکان لە سەنتەری دهۆک، سنووری شارۆچکەکانی ئاکرێ و بەردەڕەش و گوندەکانیان جێبەجێ دەکرێت.

پارێزگاری دهۆک ئاماژەشیداوە، سەرۆک وەزیران بۆ پەرەپێدان و پێشخستنی کەرتی تەندروستی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی یەک ملیار و 272 ملیۆن دینار داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار