له زاخۆ مۆڵه‌ت به 51 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان دراوه

زاخۆ- kdp.info- له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ تا ئێستا مۆڵه‌ت به 51 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان دراوه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی ئیداره‌كه‌ش ده‌ڵێ: به‌شێك له پڕۆژه‌كان ستراتیژین.
جگه‌رخوێن تاهر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی زاخۆ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان تا ئێستا51 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان به سه‌رمایه‌ی یه‌ك ملیار و 83 ملیۆن دۆلار مۆڵەتیان پێ دراوە، ته‌نیا له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رمایه‌ی 173 ملیۆن دۆلار مۆڵه‌ت به 23 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ دراوە.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ گوتیشی: له سه‌رده‌می بەئیداره‌بوونی زاخۆ 13 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 83 ملیۆن دۆلار مۆڵه‌تیان وه‌رگرتوه، به‌شێك له پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له زاخۆ پڕۆژه‌ی ستراتیژین و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی ئابووری ئیداره‌كه هه‌یه.
جگه‌رخوێن تاهر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: پشكی شێری پڕۆژه‌كان به‌ر كه‌رته‌كانی گه‌شتوگوزار، پیشه‌سازی و بازرگانی كه‌وتووە، ژماره‌یه‌ك پرۆپۆزه‌ل بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت پێشكه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی وه‌به‌رهێنانی زاخۆ كراون و دوای پێداچوونه‌وه و گرتنه‌به‌ری ڕێكاره یاسایی و كارگێڕییه‌كان مۆڵه‌تیان پێ ده‌درێت.
قائید میرۆ




