مەکتەبی سیاسیی پارتی، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (زوهێر بریفکانی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (زوهێر شێخ عوبەیدوڵڵا بریفکانی) دەكات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (زوهێر شێخ عوبەیدوڵڵا بریفکانی)
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
بهڕێزان خانەوادەی (زوهێر شێخ عوبەیدوڵڵا بریفکانی)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرهوه ههواڵی کۆچی دوایی ئەندازیار (زوهێر شێخ عوبەیدوڵڵا بریفکانی)مان پێگەیشت.
بە خەمناکەییەوە پرسە و سهرهخۆشیی خۆمان ئاراستهی خانهواده بەڕێز و نیشتیمانپەروەرەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دهكهین و، خۆمان بە هاوبهشی خهمتان دەزانین.
له خودای گهوره داواكارین ئارامی و دڵنهواییتان پێببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بهر رهحمهتی خۆی بخات و به بهههشتی بهرینی شاد بكات.
انا للە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان




