یادگار مەحمود بۆ KDP: ئهنجوومهنی فیدراڵی زهرورهتی فیدراڵیزمه له عێراق دا

بهغدا -KDP.info- ئهندامێكی پهرلهمانی عێراق بۆ ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگهیاند: دهستووری عێراق وهك خۆی یهكێكه له باشترین دهستوورهكان لهسهر ئاستی ناوچهكە، ئهم دهستووره زۆرینهی خهڵكی عێراق دەنگی پێ داوه، بهڵام جێبهجێكردنی لهسهر ئاسته جیاوازهكان به تایبهتی له پرسی دامهزراندنی ئهنجوومهنی فیدراڵیدا پشتگوێ خراوه و كاری پێ نهكراوه.
له لێدوانێكی تایبهتدا بۆ ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، یادگار مهحمود ئهندامی پهرلهمانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگهیاند: لە دوای ٢٠٠٣ و ئازادکردنی عێراق دەستووری نوێی عێراق نووسرایەوە، لە ساڵی 2005 جگە لە سوننەکانی عێراق هەموو پێکهاتەکانی عێراق دەنگیان بە دەستوور دا، ئەم دەستوورە نوێیە ئومێدێک بوو بۆ پێکهاتەکانی عێراق و هاوپەیمانان بە تایبەتی بۆ ئەمریکا، چونکە پێیان وابوو عێراق بەم دەستوورە نوێیە دەچێتە قۆناغێکی ترەوە و هەنگاو دەنێت بەرە و سیستێمێکی دیموکراسی، بەڵام هەرچەند ئەم دەستوورە بەراورد بە دەستوورەکانی ناوچەکەش باشترین دەستوورە، بەڵام نەیتوانی کێشەکانی نێوان پێکهاتەکان چارە بکات و ئیستقرارێکی سیاسی بهێنێتە کایەوە، زۆرن ئەو هۆکارانەی نەیانهێشت دەستوور کێشەی نێوان پێکهاتەکان چارە بکات، دیارترینیان لاوازی هەبوونی کەموکورتی سیستهمە پەرلەمانییەکەیە، ئەو کەموکوڕتیەش بریتییە لە نەبوونی "ژووری دووەم" کە لە هەندێک وڵات بە ژووری دووەم ناو دەبرێت، لە هەندێ وڵاتیش بە ئەنجوومەنی پیران، هەندێکیش بە ئەنجوومەنی فیدراڵی ناوی دەبەن، هەبوونی ئەم ژوورە سیستمێکی پەرلەمانی، دیموکراسی بەهێز دەکات، بەتایبەتی لەو وڵاتانەی تازە لە دیکتاتۆرییەوە دەگۆڕێن بۆ پەرلەمانی.
هەتا ئێستا عێراق ژووری دووەم ـ ئەنجومەنی فیدراڵی نییە، تەنانەت هەندێک لایەن ڕێگرن لە دروستکردنی ئەو ئەنجوومەنە، هەرچەندە لە ماددەی ٦٥ی دەستووردا هاتووە و ئاماژە بە دروستکردنی ئەو ئەنجوومەنە دەکات.
یادگار مهحمود گوتیشی: گرنگی ئەو ئەنجومەنە لەوەدایە هەژمونی زۆرینەی نێو پەرلەمان ناهێڵێت کە ئێستا ئەو زۆرینەیە بووە بە هۆکاری تێکدان و نەبوونی بەشداری ڕاستەقینەی پێکهاتەکان، لاسەنگی هێناوەتە کایەوە و سازان ئیشی پێناکرێت، بەڵکو ئەو زۆرینەیە هەر یاسایەکی بووێت بە زەبری زۆرینە دەیکات بە یاسا، لەوانەیە بڵێین مادام زۆرینە هاوڕایە ئەمە کردەیەکی دیموکراسییە، بەڵام ئەم دیموکراسییە دیموکراسییەکی کلاسیکییە و لەگەڵ سروشتی پێکهاتەی عێراق ناگونجێت کە کۆمەڵگایەکی فرە پێکهاتە و دین و مەزهەبە
ناوبراو ڕوونی كردهوه: ئەگەر سەرنج بدەین، لە ماددەی ٦٥ی دەستوور .. سەبارەت بە دروستکردنی ئەنجوومەنی فیدراڵی، دەبینین ئەو ئەنجوومەنە بەپێی ئەو ماددەیە و چۆنێتی دروستکردنی، ئەوا ئەنجوومەنێکی دەستووری نابینین، بەڵکو ئەنجوومەنێکی یاسایی دەبینین، چونکە دەڵێت "بە یاسایەک لە ئەنجوومەنی نوێنەران ئەم ئەنجوومەنە دروست دەکرێت". لە ڕاستیدا دەستووریش هێندە گرینگی بە ئەنجوومەنی فیدراڵی نەداوە، تەنیا لە ماددەی ٦٥دا ئاماژەی پیداوە، لە هەمان کاتدا بە ١٦ ماددەی دەستووری باس لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات! لێرەدا پرسیارێک دروست دەبێت: لەوەگەڕێ ئەنجوومەنەکە دەچێتە ژێر ڕکێفی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە، ئایا ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادەیە ڕکابەرێک بۆ خۆی دروست بکات؟! پرسیارێکی دی گرنگ: ئایا ئەو زۆرینەیە ئامادەیە ئەو هێز و میکانیزمەی لێ بسەندرێتەوە؟! سەرەنجام بوونی ئەو ئەنجوومەنە باشترە لە نەبوونی، بۆ بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی لە تەنیشت بوون و ڕێگەپێدان بە هەرێمی دی لە عێراقدا! کەواتە پێکهاتەکانی دەرەوەی ئەو زۆرینەیە پێویستە هەوڵیان چڕ بکەنەوە بۆ دروستکردنی ئەو ئەنجومەنە، بۆ ئەوەی تەواوی پێکهاتەکان بتوانن مافەکانیان مسۆگەر بکەن و ڕێ لە دیکتاتۆری یاسایی بگرن کە ئێستا بەداخەوە دیکتاتۆری یاسایی حوکم دەکات نەک دیموکراسی و فیدراڵی. سەبارەت بە چۆنێتی و دیارکردنی ئەندامانی ئەنجوومەنەکە و هەیکەلی ئۆرگانیزەیی و دەسەڵات و ئەرکەکانی، ئەمەش بابەتێکی تری زۆر گرینگە و پێویسته كاری جیدی لهسهر بكرێت.
سهلاح جهلال




