نێچیرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵیۆزى نوێى توركیا كرد

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/9/3 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئانل بۆرائینان باڵیۆزى نوێى توركیا له عێراق، وێڕاى به‌خێرهێنان، هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ئه‌ركى نوێیدا بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز ئینان خۆشحاڵیىخۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵیۆزى وڵاته‌كه‌ى له عێراق نیشان دا و خواست و ئاماده‌ییى توركیاى بۆ بره‌ودان بە په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه.
دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌بوو.




