٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەبارەی بووژانەوەی ئاوی ژێر زەویی هه‌ولێر KDP زانیارى نوێ دەخاتەڕوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە پڕۆژەیەکی ستراتیژیی ئاو لە ھەولێر جێبەجێ بکرێت و کێشەی کەمئاوی بە تەواوی بنبڕ بکات، ئەوکاتیش دەتوانین لەجیاتی ئاوی ژێر زەوی، پشت بە ئاوی سەر زەوی ببەستین.

ئاری ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دوای ئەوەی چاکسازی لە پڕۆژەی ئیفراز سێ کرا، توانرا بە شێوەیەکی باش کێشەی کەمئاوی لە ھەولێر چارە بکرێت، بەڵام بۆ بنبڕکردنی کێشەی کەمئاوی، پێویستمان بە پڕۆژەیەکی ستراتیژی ھەیە، ئەویش پڕۆژەی ئاوی ئیفراز چوارە و پلانی بۆ دانراوە و کاری لەسەر دەکرێت، کە بەو پڕۆژەیە کێشەی کەمئاوی بە تەواوی چارە دەبێت و پێویستمان بە بیری ئاو نابێت، کە بوونەتە ھۆکارێک بۆ دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە سنووری پارێزگای ھەولێر، بۆیە بەو پڕۆژەیە دەتواندرێت بە قۆناغ تا ھەزار بیر دابخرێن، ئەمەش وا دەکات ئاوی ژێر زەوی ببووژێتەوە و زیاتر کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی نەبێت و کێشەی کەمئاویی ھەولێریش چارە بکرێت".

ئەحمەد گوتیشی: "بیرەکان بەردەوام ئاستی ئاوی ژێر زەوی دادەبەزێنن، بۆیە کارمان لەسەر پڕۆژەی ئاوی ئیفراز چوار کردووە و ماوە بدرێتە کۆمپانیا و خۆیان دیزاین و جێبەجێی دەکەن، کە لە زێی گەورەوە ئاو بۆ ھەولێر دێت و پشت بە ئاوی سەر زەوی دەبەستین و چیتر پشت بە ئاوی ژێر زەوی نابەستین، بۆیە ئەمە پڕۆژەیەکی ستراتیژییە و توانایەکی گەورەی ھەیە بۆ دابینکردنی ئاو بۆ ھەولێر، ئێستاش چاوەڕێ دەکەین دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت".

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار