٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگای هەولێر ئامادەکاریی بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنی پەرلەمانى کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەیەک بۆ داڕشتنی پلان و ئامادەکارییەکانی تایبەت بە بەڕێوەچوونى پڕۆسەى دەنگدانى هەڵبژاردنی پەرلەمانى کوردستان ڕێکخرا و پارێزگاری هەولێریش دووپات لەوە دەکاتەوە کە زمینە بۆ سەرجەم لایەنەکان دەڕەخسێنرێت پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن بکەن بە پابەندبوونیان بە بڕیار و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.

ئه‌مڕۆ 22ـی ئابی 2024، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، لێژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر سەبارەت بە داڕشتنى پلان و ئامادەکاریی تایبەت بە بەڕێوەچوونى پرۆسەى دەنگدانى هەڵبژاردنی پەرلەمانى کوردستان، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، بە ئامادەبوونى بەرپرس و ئەندامانى نووسینگەى هەولێرى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەک بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پارێزگای هەولێر، لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لە بارەى دابینکردنى پێداویستییەکان بۆ سەرکەوتن و باش بەڕێوەچوونى پرۆسەکە کرا. لەوبارەوە پارێزگارى هەولێر، جەختى لە ئامادەباشیی لایەنە پەیوەندیدارەکان و هێزەکانی ناوخۆ و گرتنەبەرى ڕێکاری پێویست کردەوە بۆ بە جێگەیاندنی ئەرکەکانیان لە ڕۆژى دەنگدان کە 20ى مانگى 10ى ئەم ساڵ دیاری کراوە.

هیواشی خواست بەزمینە ڕەخساندن بۆ سەرجەم لایەنەکان لە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن و پابەندبوونیان بە بڕیار و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو بەڕێوە بچێت و ڕوویەکی گەشی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان نیشان بدات. وەک پارێزگای هەولێریش، تەواوی پاڵپشتی و هاریکاریی بۆ نووسینگەی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دووپات کردەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار