هۆشیار سیوه‌یلی بۆ KDP: پێگه‌ی پارتی له كۆنگره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌نگ دەداته‌وه

هەولێر-KDP.info- به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان باس له گرنگی به‌شداری پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌ی حزبی دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌مه ده‌رخه‌ری به‌هێزی پارتی و مانه‌وه‌یه‌تی وه‌ك حزبی كاریگه‌ر له عێراق و كوردستان.
هۆشیار سیوه‌یلی، تایبەت بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: له‌م ساڵدا پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا به‌شداری دوو كۆنگره‌ی كردووه، یه‌كێكیان له‌لایه‌ن كۆمارییه‌كانه‌وه ئه‌نجامدرا ئه‌وی دیكه‌ش له‌لایه‌ن دیموكراته‌كانه‌وه كه دووحزبی سه‌ره‌كین له ئه‌مه‌ریكا، له هه‌ردوو كۆنگره نیشتیمانییه‌كه نوێنه‌رایه‌تی پارتی بانگ كراوه، له‌كۆنگره‌ی كۆمارییه‌كان نوێنه‌ری مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه به‌شدار بوو، هه‌ردوو كۆنگره‌كه‌ش گرینگن، یه‌كه‌م جاره نوێنه‌رانی پارتی به‌شێوه‌ی فه‌رمی بانگێشت ده‌كرێن و به‌شدار ده‌بن، گرینگی ئه‌و كۆنگره‌یه له‌وه‌دایه ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی كۆنگره به‌شدار ده‌بن، جگه له میوانانی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌ره‌وه ده‌رفه‌تی باش ده‌گونجێت بۆ شاند و نوێنه‌رایه‌تی پارتی كه له‌گه‌ڵ ئه‌و نوێنه‌ر و ئه‌ندامانه‌ی كۆنگرێس ببینرێن و باسی بارودۆخی كوردستان بكه‌ن، دیسانه‌وه جه‌خت له پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه له چوارچێوه‌ی ئه‌و دانیشتن و كۆبوونه‌وانه‌ی ئه‌نجام ده‌درێن.
ڕایشیگه‌یاند: سروشت و شێوازی ئه‌و كۆنگرانه به شێوه‌یه‌كه ده‌رفه‌ت ده‌گونجێت بۆ نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌گه‌ڵ میوانانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌شداربوون و هاتوون له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی (ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا و سه‌نه‌د) چاوپێكه‌وتن بكه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی دۆستایەتیان له‌گه‌ڵ كوردستان هه‌یه كه دیسانه‌وه باسی په‌یوه‌ندییه‌كانیان بكه‌نه‌وه.
ده‌شڵێت: پارتی دیموكراتی كوردستان پارتێكی سه‌ره‌كیی كوردستان و عێراقه، ژماره‌ی كورسی په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق پێگه‌ی پارتی له ئاستی ده‌ره‌وه ده‌سه‌لمێنێت، به‌هێزی پێگه‌ی پارتی له ئاستی عێراق و كوردستان وای كردووه له كۆنگره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌نگ بداته‌وه، بۆیه گرینگی له‌وه دایه كه كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان باس له گرینگی مانه‌وەی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ كوردستان، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ن كه پێگه و كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی هه‌یه.




