ئەکرەم ئۆنەن بۆ KDP باس له مێژوو و ڕۆڵ و ھەڵوێست و دهستكهوتهكانی پارتی دهكات

سوید-KDP.info- پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەکرەم ئۆنەن، مامۆستای زانکۆ لە سوید و شارەزا لە سیاسەتە نێودەوڵەتییەکان، له لێدوانێكی تایبهتدا بۆ ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە بۆنەی 78مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی، دەڵێت، پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکەمین پارتی کوردییە بۆ سەربەخۆیی کوردستان دامەزراوە و کار دەکات، خەباتی مێژوویی ئەو لە سەرەتاوە تا ئێستا، نموونەیەکە لە بەرخۆدان و بەردەوامی لە ڕێگەی ئازادی گەلی کوردستان، پارتی نەک تەنیا خزمەتی بەشێکی کوردستان دەکات، بەڵکو پشتیوانی ھەموو پارچەکانی کوردستان دەکات، ئەم ھەڵوێستە، یەکگرتنی نەتەوەیی و ھاوکاری لە نێوان کوردان بەھێزتر دەکات.
وەک ئۆنەن ئاماژەی پێكردا: لە ئەمڕۆدا، ڕۆڵی پارتی لە ناو جیھاندا زۆر گرینگە و بەردەوام کار بۆ دۆزی کورد دەکات، دەنگی گەلی کورد دەگەیەنێتە کۆمەڵگهی نێودەوڵەتی و ھەوڵ دەدات پشتگیری بۆ مافە ڕەواکانی گەلی کورد بە دەست بێنێت.
ئۆنەن باسی مێژووی پارتی دەکات و دەڵیت: پارتی دیموکراتی کوردستان لە ماوەی دەیەکانی ڕابردوودا توانیویەتی پێگەیەکی بەھێز و کاریگەر لە گۆڕەپانی سیاسی کوردستان و ناوچەکەدا بۆ خۆی دروست بکات، ئەم پێگە بەھێزە بەرھەمی خەباتێکی درێژخایەن و سیاسەتێکی وریایانەیە کە پارتی پەیڕەوی کردووە، ھەروەھا لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، پارتی ڕۆڵێکی گرنگی لە ھاوکێشە سیاسییەکاندا ھەیە، ئەم ڕۆڵە لە چەند خاڵێکدا خۆی دەبینێتەوە:
یەکەم- پارتی بووەتە پردێکی پەیوەندی نێوان کورد و دەوڵەتە زلھێزەکانی جیھان، لە ڕێگەی ئەم پەیوەندییانەوە توانیویەتی پشتگیری نێودەوڵەتی بۆ دۆزی کورد بەدەست بێنێت.
دووەم- لە ململانێ ناوچەییەکاندا، پارتی وەک ھێزێکی میانڕەو و سەقامگیرکەر دەردەکەوێت، ئەمەش وای کردووە ببێتە لایەنێکی متمانەپێکراو بۆ زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە.
سێیەم- پێگەی بەھێزی پارتی لە ناوخۆ و ڕۆڵی کاریگەری لە ھاوکێشە نێودەوڵەتییەکاندا، وای کردووە ببێتە فاکتەرێکی گرینگ کە ناکرێت لە ھەر ھەنگاوێکی سیاسی گرینگی ناوچەکە پشتگوێ بخرێت.
كاروان باعهدری




