٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حزبی وڵاتپارێزان بۆ KDP: پارتی ٧٨ ساڵە خزمەتی دۆزی کورد دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مستەفا ئۆزچەلیک، باسی مێژووی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و دەڵێت: باسکردنی پارتی، واتە باسکردن لە حزبێکی زیندوو کە بەردەوام بۆ کورد تێکۆشاوە.

سەرۆکی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پارتی لە ١٦ی ئابی ١٩٤٦دا دامەزرا و ٧٨ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئەو حزبەیە، ئێمە کاتێک باسی پارتی دەکەین، لە ڕاستییدا واتە باسی پارتیکی زیندوو دەکەین کە بەردەوامە لە تێکۆشان دا.

مستەفا ئۆزچەلیک پێی وایە، پارتی دیموکراتی کوردستان بە ھەموو ئەو ھەوراز و سەختییانەی چەشتوونی، بێ وەستان، بە ئارامی و بە ھۆشیاریەکی نەتەوەییەوە تا ئەمڕۆ ھاتووە و بەردەوامیش دەبێت تا دەگاتە ئەو ئامانجەی ھەڵی گرتووە.

سەرۆکی پارتی وڵاتپارێزان جەختی کردەوە کە پارتی بەشێکی گرینگە لە خەباتی ٢٠٠ ساڵەی ڕێی ئازادیی کوردستان و ڕۆڵێکی سەرەکی ھەبووە لە دروستکردن و پێشخستنی ھۆشیاریی نەتەوەیی.


 

هەواڵی پەیوەندیدار